کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و رێژەی لێبڕین دیاریکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و رێژەی لێبڕین دیاریکراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە رۆژی پێنجشەممە 25ی ئاداری 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە".

لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچەوە بۆ ئەم مانگە ئەو سەرچاوەیە وتی "رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگی ئادار لە 21% بەهامان شێوەی مانگەکانی دیکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan