ئابووری

هۆكارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی ئاشکرا دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی ئاشکرا دەکرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 142 هەزار و 500 دیناری عیراقی دابەزی.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەزینی بەهای دۆلاری بەرانبەر بە دیناری عیراق بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێکیش لەو هۆکارانە زیادبوونی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی عیراقەوە کە هەر تەنها دوێنێ 96 ملیۆن و 525 هەزار دۆلاری خستووەتەڕوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ لێدوانە جیاوازەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەڕێتەوە لەبارەی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بۆ ئاستی 1300 دینار بەرانبەر بە دۆلارێك".

جەبار گۆرانی وتی "لە ئەگەری دابەزاندنی بەهای دۆلارێك بۆ ئاستی 1300 دینار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە، ئەوا بێ متمانەیی بە بانکی ناوەندی و سیستەمی دارایی عیراق زیاتر دەبێت، و ئەگەری هەیە لە رۆژێکدا بەهای 100 دۆلار لە نێوان چەند هەزارێك مامەڵەی پێوەبکرێت".

ناوبراو وتیشی "بە شێوەیەکی ئاسایی لە کۆتایی هەموو مانگێك بانکەکان دۆلار دەفرۆشن، بۆ ئەوەی دیناریان دەست بکەوێت، تاوه‌كو مووچەی پێ دابین بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان