ئابووری

دواین نرخى دۆلار به ‌كاتى داخستنى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین نرخى دۆلار به ‌كاتى داخستنى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى

مه‌ودا میدیا-

پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو نرخى دۆلارى ئەمەریکى بەرانبەر دینارى عێراقى دابەزینى به‌رچاوى تۆمارکرد، ئیوارەى ئەمڕۆ و لەگەڵ داخستنى بازاڕدا نرخى دۆلار لە چاو و دوێنێدا بەرزبوویەوە.

شەوى رابردوو لەناکاو نرخى 100 دۆلارى ئەمەریکى  دابەزى بۆ خوار 143 هەزار دینارى عیراقى، بەڵام ئێوارەى ئەمڕۆ نرخەکەى بەرزبوویەوەو لەگەڵ داخستنى بازاڕدا هەر 100 دۆلارى ئەمەریکى بە  144 هه‌زار و 750 دینارى عیراقى مامەڵەى پێوەکرا.

دواین نرخى دراوه‌كانى جیهان به‌ کاتى داخستنى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بەمشێوەیە بوو:

100دۆلار به‌رامبه‌ر 144 هه‌زار و 750 دینارى عیراقى

100 پاوەنی به‌ریتانی به‌رامبه‌ر 136  دۆلاری ئه‌مەریكی 

100 یۆرۆی ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر 118 دۆلاری ئه‌مەریكی 

  100 هه‌زار تمەنی ئێرانی به‌رامبه‌ر 5 هه‌زار و 750 دینارى عیراقى

هـ,ع


Qaiwan
Qaiwan