تەندروستی
پێنج سوودی گرنگی خواردنەوەی چا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خواردنەوەی چا، سوودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت یارمەتیت دەدات لە كەمكردنەوەی كێش و دەتپارێزێت لە نەخۆشیی درێژخایەن.
كیرستین هیكمان، خانمە شارەزا و نووسەر لە گۆڤاری "ئیت زیس نۆت زات" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و باسی پێنج سوودی گرنگی خواردنەوەی چا كردووە كە ئەمانەن:
یەكەم: كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و دڵ بەو پێیەی زۆربەی جۆرەكانی چا، مادەی بۆلیفینۆلی تیادایە. هەروەها بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری "هارڤارد هێڵس" هاتووە "پێكهاتەكانی بۆلیفینۆل یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییانە دەدەن كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێكردن. هەروەها ئەوەش سەلمێنراوە كە بۆلیفینۆل یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەوكردن لە جەستەدا.
دووەم: بەرگریی جەستە بەهێز دەكات. بەپێی توێژینەوەیەك كە گۆڤاری "كارنت فارماسۆتیكال دیزاین" بڵاویكردووەتەوە هاتووە "بۆلیفینۆل لە هەموو جۆرەكانی چادا هەیە بەتایبەت چای رەش و سەوز، ئەوەش یارمەتیی بەهێزكردنی بەرگریی جەستە و كەمكردنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەدات".
سێیەم: یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر رێژەی شەكری خوێن، ئەو رووەكانەی چای لێ دروستدەكرێت پێكهاتەكانیان یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و زاڵبوون بەسەر رێژەی شەكری خوێن.
چوارەم: بەهۆی خواردنەوەی چاوە رێژەیەكی زیاتری ئاو بەدەستدەخەیت. توێژینەوەیەك ئاماژە بەوە دەكات كەوا؛ كەم خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی تێكدانی رێژە و ئاستی كلۆكۆز كە نەخۆشیی شەكرە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. هەروەها خواردنەوەی چای زۆر دەبێتە هۆی بەكارهێنانی رێژەیەكی زیاتری ئاوی رۆژانە و پارێزگاریكردن لە ئاستی شەكری خوێن بە بەردەوامی.
پێنجەم: خواردنەوەی چا و قاوە یەكێكە لە رێگە باشە ئاسانەكان بۆ كەمكردنەوەی چەوری و كێشی جەستە. هەروەها پێدراوە زانستییەكان ئەوە دەسەلمێنن كەوا خواردنەوەی چای سەوز بەدیاریكراوی یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی كێشی جەستە.
خ.غ