تەندروستی

بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی دارچینی لەیاد مەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی دارچینی لەیاد مەکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئۆلگا کورابێلڤا، پسپۆڕی خۆراکی روسی باس لە گرنگی دارچینی دەکات لە یارمەتیدانی لەش بۆ دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، ئاماژە بەوەدەکات یەک دارچینی 10 کالۆری تێدایە، هەر 10 گرام داری دارچینی 35 کالۆری تێدایە.

کورابێلڤا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دارچینی دەتوانێت بە رێژەی 20% شەکری خوێن کەم بکاتەوە, هەروەها دارچینی وەک بیبەری سوری تون، وزەی جەستە زیاد دەکات و ئەگەر بە کوڵاوی دارچینی بخۆیت کێشی لەشت دادەبەزێنێت.

ئەو پسپۆڕی خۆراکە باس لەوەش دەکات، دارچینی یارمەتی پاراستنی خواردن دەدات، زۆر جاریش بۆ شیرینی زیاد دەکرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین خواردنی دارچینی سودێکی باش بە جەستەمان دەگەیەنێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە