ئابووری

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە نزمترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەهای دۆلار بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە نزمترە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئاداری 2021 بەهای 100‌ دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 144 هەزار و 700 دیناری عیراقییە، هەروەها نرخی دراوە بیانییەکانی دیکەش بەم جۆرەی خوارەوەیە:

100 یۆرۆ بە 174 هەزار و 469 دینارە.
 
100 پاوەنی بەریتانی بە 198 هەزار و 962 دینارە.
 
100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەرە بە 800 لیرەی تورکی.

100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەرە بە دوو ملیۆن و 510 هەزار تمەنی ئێرانی بە نەقدی.

بیلال حەیدەر، خاوەنی نووسینگەی دراوی "سروشتی بادینان" لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، نرخەکانی بۆ مەودا میدیا ناردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan