تەندروستی
حەوت ئامۆژگاری بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی مرۆڤ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
تەندروستی بە نرخترین شتە کە مرۆڤ هەیەتی و تاجێکی بە نرخە لە سەری هەموو ئەو کەسانەی کە گرنگی بە تەندروستی دەدەن، ئەوانەن کە پەیڕەوی ئەو یاسا بنەڕەتیانە دەکەن کە بەشداری دەکەن لە هێشتنەوەی وەک وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانێت ببنە هۆی دابەزینی، لێرەدا کۆمەڵێک زانیاری گرنگ سەبارەت بە تەندروستی مرۆڤ دەخەینەڕوو.
- لەکاتی خواردنی هەندێک جۆری سەوزەی وەک، برۆکلی، کەلەرم دەبێت بەباشی و زۆر بەهێواشی بیانجویت، چونکە ئەو خۆراکانە بڕێکی زۆر لەو مادانەی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی مرۆڤ دەدات لەشێرپەنجەی مەترسیدار، بۆیە جوینی هێواش یارمەتی لەش دەدات گەورەترین بڕی ئەو مادە بەسوود و تەندروستانە هەڵمژێت.
- بۆ پاراستنی خۆت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی گەدە و برینی گەدە، ئێمە پێشنیار دەکەین دوای خواردنی هەر ژەمێک بنێشت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بنێشت بجویت، هەروەک بە چەندین لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە لە زانستدا پشت راستکراوەتەوە.
- بۆ ئەوەی خۆت لە نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن بپارێزیت بە تایبەتی لەکاتی ماندووبوونی ئەنجامی کارکردنی قورس ئەگەر لە ماڵەوە یان لەکاتی کارکردندا بێت ئامۆژگاریتان دەکەین بە هێمنی کارەکانتان ئەنجام بدەی دوور لە تەنگانە و خێرایی، هەروەها ئامۆژگاریتان دەکەین کە پارچەیەک شوکولاتەی رەشی تاڵ وەربگرن کە بەشداری لە چاککردنەوەی میزاج و باشبوونی دەروونیدا بکات.
- بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی شەکرە کە یەکێک لە نەخۆشییە هەرە مەترسیدار و بەربڵاوەکان، ئێمە پێشنیاز دەکەین کەوچکێکی چای بۆدرەی دارچین بۆ کوپێک قاوە یان چا زیاد بکەیت، چونکە دارچین یارمەتی رێکخستنی نهێنیی ئەنسۆلین لە لەشدا دەدات، هەروەها کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ.
- بۆ خۆپارێزی لە جەڵتەی دڵ و خوێنە کوشندەکان، ئێمە پێشنیاز دەکەین رۆژانە دوو ژەم سەوزە و میوەی سروشتی بخۆیت، بە تایبەت سێو، مۆز، فەرەنگی، ئەڤۆگادۆ، هەرمێ، ئەنەناس، کەلەرم، تەماتە، خەیار، سپیناخ.
- چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی تێدایە کە یارمەتی دەدات لە روودانی ئۆکسایدەکردن، بەم شێوەیە مەترسی شێرپەنجە کەم بکاتەوە، بە تایبەت شێرپەنجەی جگەر و پەنکریاس و ریخۆڵە و سییەکان و مەمک و کۆڵۆن، بۆیە ئێمە پێشنیاز دەکەین رۆژانە کوپێک چای سەوزی خۆماڵی لەگەڵ کەوچکێک هەنگوینی سروشتی بخۆیت.
- بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و جومگەی لەشت، دەبێت دڵنیابیت کە شتی قورس هەڵناگریت و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر ناوەستیت، هەروەها خواردنی زیاتر بخۆ کە بەشداری لە خۆراکی ئێسک دەکات و پارێزگاری لە لاوازی و ناسکی دەکات وەک، هێلکە و شیر.
س.س