کوردستانی

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی گرانبوونی غازی ماڵان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی گرانبوونی غازی ماڵان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر فرۆشیارێكی غازی ماڵان بیه‌وێت غاز بشارێته‌وه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌نرخی به‌رزتر به‌ هاووڵاتیانی بفرۆشێته‌وه‌ سزا ده‌درێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات نرخی غازی ماڵان به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 7 هه‌زار و 500 دینار.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخی غازی ماڵان به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌ و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 7 هه‌زار و 500 دینار بۆ یه‌ك بتڵ غاز".

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وتی "لیژنه‌كانمان ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان و پشكنین هه‌ر غاز فرۆشێك بیه‌وێت غاز بشارێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی غازی ماڵان دروست ببێت و دواتر به‌ گران به‌ هاووڵاتیانی بفرۆشێت سزا ده‌درێت".

له‌شكر حه‌مید وتیشی "له‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ تا ئه‌م شه‌وی یه‌ك شه‌ممه‌ دوو شوێنی غاز فرۆشتن سزا دراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویانه‌ غاز بشارنه‌وه‌ تا به‌گران به‌ هاوڵاتیانی بفرۆشن".
Qaiwan
Qaiwan