کوردستانی
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆ سەبارەت بە رێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی بوودجە.
لەبارەی سەردانکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 1ی کانونی دووەمی 2019 شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، هەروەها سەردانەکی ئەمڕۆ تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عیراق لە ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە بوودجە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ گفتوگۆ لە بارەی دیاریکردنی دوا رەشنووسی پڕۆژە یاسای 2020ی عیراق دەکرێت، هەروەها شاندی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدایە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پڕۆژە یاساکەدا دیاری بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەردانکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەردەوامی هەیە بەمەبەستی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی رێککەوتنەکە.