تەندروستی

پزیشكێكى كورد باسى به‌بۆن كه‌وتنى منداڵ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكێكى كورد باسى به‌بۆن كه‌وتنى منداڵ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

پزیشكێكى كورد باسى به‌بۆن كه‌وتنى منداڵ ده‌كات و ئاشكرایده‌كات، لە رووی زانستییەوە نەخۆشییەک یا حاڵەتێ نییە پێی بوترێت "بەبۆن کەوتن".

د. بەڵێن کەریم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، ده‌ڵێت "یەکێک لەو بیروباوەڕە هەڵانەی لەناو هەندێ له‌ خەڵکدا باوە و جار جارە دەیبیستین بریتییە لە "بەبۆن کەوتنی منداڵ".

ده‌شڵێت "لە رووی زانستییەوە نەخۆشییەک یا حاڵەتێ نییە پێی بوترێت "بەبۆن کەوتن" یا منداڵەکە تووشی هەوکردن یا سکچوون ببێ بەهۆی بۆنکردنی شتێکەوە یا دایکە شیر دەرەکەی بۆنی شتێکی کردبێ و منداڵەکەی نەخۆش بکەوێت".
 
ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، "تەنها لەو منداڵانەی هەستیاری یا رەبووی منداڵانیان هەیە رەنگە بەهۆی هەندێ گوڵاوی بەهێز (عەتر) کاریگەری لەسەر ئەو منداڵانە درووستبێ بەهۆی هەندێ تەنۆلکەی کیمیایی زۆر بچووکی ناو عەترەکە نەک لەبەر بۆنەکەی".

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە