تەندروستی

ژنانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژووبن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژووبن؟
مەودا میدیا-

ئەو ژنە دووگیانانەی کە سێ مانگی سەرەتای ماوەی دووگیانییان تێپەڕیوە و خۆیان و کۆرپەکانیان هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە، دەتوانن بە راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی تایبەتمەند، بەڕۆژووبن.

بەڵام ئەو ژنانەی کە ماوەی دووگیانییان لە سێ مانگی سەرەتادایە ناتوانن بە رۆژوو بن، چوونکە مێشکی کۆرپەکە لە سێ مانگی سەرەتادا پێویستی بە مادەی گۆلۆکۆس هەیە و بەهۆی ئەوەوە گەشە دەکات و ئەگەر دایکەکە بەڕۆژووبێت ئەو مادەیە وەکو پێویست ناگات بە کۆرپەکە.

رۆژووگرتن بۆ ئەو ژنانەی کە لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی ماوەی دووگیانییدان گونجاوە، بەڵام بە مەرجێک لە کاتی بەربانگ تا پارشێو، بە بەردەوامی شلەمەنییەکان و میوە بخۆن.

لە رەمەزاندا، ژنانی دووگیان نابێت شیرییەنییەکان و بەتایبەتی لوقمەقازی بخۆن، چوونکە مەترسی تووشبوونی ژنانی دووگیان بە نەخۆشی شەکرە زۆرە.

لە هەفتەی 36ەمی دووگیانییدا ژنان نابێت بەهیچ شێوەیەک بەڕۆژووبن، چوونکە لەو کاتەوە کۆرپەکە نزیکدەبێتەوە لە کاتی لەدایکبوونی، بۆیە پێویستی بە وزە و خواردنی زیاترە تا دووچاری کێشەی تەندروستی نەبێتەوە.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن