ئابووری
هۆکارەکانی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 13ی نیسانی 2021 بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 150 هەزار دیناری عیراقی بەرزبووەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا بەهای دۆلار دابەزیوەتەوە، بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 148 هەزار دیناری عیراقییە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ سێ هۆکاری سەرەکی بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر بە دیناری عیراقی، یەکێک لەوانە خستنەڕووی دیناری عیراقی لەلایەن بازرگانانی کاڵا و شمەکەوە بۆ ناو بازاڕەکان وایکرد قەبارەی دینار لە دۆلار زیاتربێت، هەروەها لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندیی عیراق خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە، بەڵام لە دوێنێ و ئەمڕۆدا بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادکرد تەنها هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 199 ملیۆن و 619 هەزار دۆلاری خستووەتەڕوو، ئەمەش وایکرد بەهای دۆلاری ئەمەریکی لە بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزکردەوە".
لەبارەی ئەوەی بەهای 100 دۆلار بگاتە 160 هەزار دیناری عیراقی ئاماژەی بەوەکرد "بەرزبوونەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 160 هەزار دیناری عیراقی ئەگەرێکی دوورە، چونکە پێم وانیە عیراق لەئێستادا جارێکی دیکە هەنگاوێکی وا بنێت، لەبەرئەوەی لە ئێستادا یەدەگی دراوی بیانی کە دۆلاری ئەمەریکییە لە ئاستێکی باش دایە، هەروەها کورتهێنانی بودجە بۆ ئەمساڵ نامێنێت".
س.س