کوردستانی

کارمەندێکی پاککەرەوە بەهۆی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندێکی پاککەرەوە بەهۆی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خێڵەکی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای (MRF) کارمەندێکی کۆمپانیاکە دەکات بە ژێرەوە بەو هۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

حازم گۆران، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی بەردەڕەش بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 کاتژمێر 7:40 خولەک لە گەڕەکی خێڵەکی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای (MRF) لە کارمەندێکی کۆمپانیاکە دەکات بە ژێرەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کارمەندە ناوی (محەمەد یاسین)ە و تەمەنی لەنێوان 27 بۆ 28 ساڵیدایە، سەرەتا بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan