کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە کە بڕەکەی (490000) چوار سەد و نەوەد هەزار دينارى عیراقی و (600) شەش سەد دۆلاری ئەمەریكی بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە درێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، لە بازگەی بانووە قەل دوو گومان لێكراو دەستگیركران بە ناوەكانی (س ،ن ،ع) و (ھ ،ئ ،ح ، غ) كە ژن و مێردبوون بڕی (49000) چوار سەد و نەوەد هەزار دينارى عیراقی و (600) شەش سەد دۆلاری ئەمەریكی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئاگاداركردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە، گومان لێكراوان راگیران بەپێی مادەی (281) لە (ی ،س ،ع) و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س.س
س.س