کوردستانی
کۆمپانیای دانەگاز چەند زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دانەگاز لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشی گاز و چڕکراوەکان و گازی شلکراوە وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا شایستەی کۆمپانیاکان دەدات.
لە راگەیەندراوێکد دانەگاز رایگەیاند "53 ملیۆن دۆلارمان وەک شایستەی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا شایستەی کۆمپانیاکان دەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە فرۆشی گاز و چڕکراوەکان و گازی شلکراوە وەرگرتووە، کۆمپانیاکەمان خاوەنداری 35٪ی پشکەکانی پێرل پێترۆلیۆم دەکات، بۆیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 53 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کۆتا سێ مانگی 2020 بە شێوەیەکی گەورە بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12% بۆ تێکڕای 439 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزبووەتەوە، بەراورد بە 391 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە لە هەمان ماوەی ساڵی 2020".

باسی لەوەشکردووە "شایستە درەنگ کەوتووەکانی کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، گەیشتووەتە 42 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، هەروەها پێشبینی دەکەین سەرجەم شایستە دواکەوتووەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ دەدرێنەوە".
س.س