کوردستانی
هەواڵێک لە ئارام قادر _ەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی رایدەگەیەنێت یەکێک لە سزادراوانی بادینان کاندید دەکات بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق باس لەوەش دەکات خوازیارە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاربدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ئەو زیندانییە کراوە و حوکمەکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.
راگەیاندنی ھاوپەیمانیی نیشتمانی بڵاویکردەووە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاندووە "بۆ ماوەی 15 خولەک لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ کردووە لەگەل هاودید شڤان سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری دھۆک کرد لە زیندان".
ئاماژەی بەوەش کردووە شڤان سەعید "سوربوو لەسەر خۆی پاڵاوتنی لە یەکێک لە بازنەکانی پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، ئەگەر لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان حوکمەکەی ھەڵبوەشێندرێتەوە".
16ی شوباتی 2021 دادگای تاوانهكانی هەولێر بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستان بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان دەركرد، شڤان سەعیدیش یەکیکە لەو پێنج زیندانیکراوە.
ک. ر