کوردستانی
په‌رله‌مانى ئێران قسه له‌سه‌ر كارى كۆڵبه‌رى ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى ئێران، پرۆژه یاسایه‌ك به‌مه‌به‌ستى باشكردنى بارودۆخى ژیانى كۆڵبه‌ران ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
حوجەتولئیسلام مووسەوی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیسى شوراى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، ئەو داواكارییانه‌ى ئاڕاسته‌ى پارلەمان کراون خسته‌ڕوو ئاشكرایكرد "پرۆژه یاساى چاکسازی یاسای سزادانی خراپەکارانی ئابووری، گەڵاڵەی دابینکردن و گەرەنتی کردنی ئاسایشی ژنی ئێرانی، پرۆژه یاساى بازرگانییه سنوورنشینەکان به‌مەبەستی رێکخستنی کاروباری کۆڵبەران كه په‌رله‌مان قسه‌ى له‌سه‌رده‌كات".
دەوڵەتی ئیسلامیى ئێران، به پرۆژه یاساى رێکخستنی کاری کۆڵبەری تا راده‌یه‌ك لە رەنجی ژیانی کۆڵبەران کەم ده‌کاتەوە، هه‌روه‌ك لەو پرۆژه یاسایه‌دا بیمە و خانەنشینی و خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی بۆ کۆڵبەران لە بەرچاو گیراوە.
كارى كۆڵبه‌رى گواستنه‌وه‌ى شتومه‌ك و كاڵایه له‌نێوان ناوچه‌كانى باشور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌لایه‌ك و باكور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌لایه‌كى دیكه‌وه كه كاڵا شمه‌كه‌كان به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌كرێت و ئۆتۆمبێلى تیا به‌كارناهێنرێت، كۆڵبه‌ره‌كان ساڵانه به‌هۆى كاره‌كه‌یانه‌وه رووبه‌ڕووى كوشتن و برینداربوون ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیی ئێران.
هـ.ع