کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک ئەندام کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ 21ی نیسانی 2021، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە دەکات و دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان لە لیژنەکان تاوتوێ دەکات، هاوکات پرۆژە یاسای رۆژی رۆژنامەگەری و ئاو و ئاوەڕۆش تاوتوێ دەکات .
دەقی راگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتنی سبەینێ:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولى به‌هاره رۆژی 2021/4/21
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/21، به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: بەردەوامبوون لەسەرخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئەم پێشنیازه یاسا‌و بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنازە بڕیاری رۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عیراق.
2. پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان-عیراق.
سێیەم: دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لەلیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێى حوكمی مادەكانی (28، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (زانا خالد سمایل) لەلیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ.
2. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (گوڵستان باقی سلێمان) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ).
3. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هەڵكەوت انور خلیفە) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و لیژنەی (دەسپاكی).
4. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (صباح محمود محمد) لەلیژنەی (دەسپاكی).
5.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سەرچنار احمد محمود) لەلیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار.
6.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (ابوبكر عمر عبدالله) لەلیژنە (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار).
7. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هلز احمد محمد) لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی).
ه.ع