کوردستانی

"ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان پیسبووەو مەترسی چەندین نەخۆشی هەیە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان پیسبووەو مەترسی چەندین نەخۆشی هەیە"

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، دەربەندیخان لەبەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە و ئاماژە بەوەشدەکات  ئەگەری چەندین نەخۆشی بەهۆی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە هەیە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک دەڵێت "ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبووەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە".

دەشڵێت "پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش رۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتییان دابەش دەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە  بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروست دەکات.

عەلی حەمەساڵح، ئاشکراشیکرد "پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40٪‏ تەواوبووە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن