گێتی

سوید پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و توركیا نیگەرانی دەردەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوید پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و توركیا نیگەرانی دەردەبڕێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی توركیا باڵیۆزی سویدی بانگهێشتكرد بەهۆی پشتیوانيكردنی ئەو وڵاتە لە دۆزی كورد و پارتی یەكێتیی دیموكراتیك "پەیەدە" لە رۆژئاوای كوردستان.

رۆژی دووشەممە 20ی نیسانی 2021 لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە وەزیری بەرگریی سوید لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە و تیایدا چەندین پرسی جێگە بایەخی نێوان هەردوولا تاوتوێ كران.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەرانبەر ئەو كۆبوونەوەیە هەڵوێستی توندی وەرگرت و لە یەكەم هەنگاویدا باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشتكرد و رایگەیاند "ئەو كۆبوونەوەیە بێزاری كردوون".

بەپێی ماڵپەڕی زەمانی توركی وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە كردووە "پتشیوانییەكانتان بۆ هێزە كوردییەكان بووەستێنن و پێكەوە كاربكەین بۆ یەكێتیی خاكی سوریا و بەدیهێنانی سەقامگیریی هەمیشەیی تیایدا".

جێگەی ئاماژەیە سوید یەكێكە لەو وڵاتانەی گرنگی زۆر بە دۆزی كورد دەدات و لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسی و فەرهەنگییەكانەوە بەردەوامە لە هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.

س.س
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان