کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی: هیچ فۆڕم و مۆرێکی تەندروستیی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ فۆڕم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت، چونکە راستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات مۆری ساختە بەناوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە پیشان دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە دوێنێ شەوەوە ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسین جۆری فایزەر دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی و هاوڵاتییان و دامودەزگاکانی راگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاران لە وەزارەتمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد بە هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕال و چاودێریکردنی هەردوو بەڕێزان وەزیری تەندروستی عیراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی (ڤایزەر) کە دەرەنجامی سەرەتایی دەرچوو هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە بەڵکو ئەم راستیانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
1- هیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت، چونکە راستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنها لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە هیچ سەرچاوەیەکی راستی و دروستی نیە.
2- جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و هاوشێوەی ئەو جۆرە نییە کە لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
3- نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ هەموو سندوقێك لەکاتی گواستنەوە ئامادە دەبن تا دەگاتە سەنتەری بەکارهێنان وە بۆ هەر گواستنەوەیەک بە سیستەمی چاودێریکردنی کۆمپانیا لە سەنتەری سەرەکییەوە ئاگادار دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا تا ئێستا 9 سندوق لە 8 سەنتەری ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە هەر هەموویان جێگا و رێگەی دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری و چۆنیەتی دابەشکردن تۆمارکراوە بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغدا بەستراوە".
ئەوش هاتووە "لە کۆتاییدا نیگەرانیمان لەوەیە کە هەوڵی تێکدان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتییان تەنها بەمەبەستی ئاژاوە و لەکەدارکردنی ئەم پڕۆسە پیرۆزەیە بە مەرامی تێکدانی سیستەمی ناردنی ڤاکسین و دابەشکردنە لە هەرێمی کوردستان بە رادەیەک ئامانج تیایدا نەناردنی ئەم خزمەتگوزارییە مرۆییەیە بۆ هاوڵاتییان".
باس لەوەشکراوە "دووپاتیی دەکەینەوە لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە هۆکار و سەرچاوەی دروستکردنی ئەم ئاژاوەگێڕیە و لەهەر دەرەنجامێکی دیکەدا رای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە".
س.س