عیراقی
عیراق.. ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە8669 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 38 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ یەک ملیۆن و 1854 کەس بەرزبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 8669 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 38 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 6382 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، یەک ملیۆن و 1854 کەس تووشبوون و 877 هەزار و 309 کەس چاکبوونەتەوە 15هەزار و 98 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
س.س