کوردستانی

بەهۆی روودانی رووداوێکەوە ئاگاداریی دایکان و باوکان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی روودانی رووداوێکەوە ئاگاداریی دایکان و باوکان دەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 5ی حەسارۆکی هەولێر ئۆتۆمبێلێک کە بەدەست دوو منداڵەوە بووە خۆی دەکات بە دوکانێکدا تێکی دەدات، دواتریش خۆی بە باخچەی بەردەم ماڵەکانی ئەو کەسانەدا دەکێشێت، لە ئەنجامی رووداوەکەش هەردوو منداڵەکە بریندار دەبن، هاتوچۆی هەولێریش هۆشداریی دەدات بە دایکان و باوکان.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی نیسانی 2021 کاتژمێر 10:00ی لە گەڕەکی 5ی حەسارۆکی هەولێر ئوتۆمبێلێکی جۆری "شوفرلێت مالیبۆ" کە بەدەست دوو منداڵەوە بوو کە قوتابین لە قوتابخانەیەکی ئەهلی نزیک لە شوێنەکە، بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بە دوکانێک و کە پری بەردەم هەموو دوکانەکانی روخاند، لەدواییشدا چەند باخچەیەکی بەردەم ماڵەکانی تێکدا، ئینجا وەرگەڕا لەئەنجامی رووداوەکەش هەردوو منداڵەکە کە ئوتۆمبێلەکەیان بەدەستەوە بوو برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی سەیرکردنەوەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری دەرکەوت کەوا خێرایی ئوتۆمبێلەکە لەنێوان 120کم بۆ 150کم بووە، کە ئەو خێراییە نەک بۆ کۆلانێکی 20 مەتری"، هەروەها وتی "داوا لە دایکان و باوکان دەکەین کە ئۆتۆمبێل نەدەنە دەست منداڵەکانیان".

https://www.facebook.com/fizel.hijee/posts/3990791324296957
س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن