کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری نوێی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری نوێی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان لە کامپسەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، بە بریاری ژمارە 74ی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا بڕیاردراوە کە سەرجەم تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی ئاسایی لە کامپسەکانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومیی و ناحکومییەکاندا ئەنجام بدرێت، بەڵام بە رەچاوکردن و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون و گیانلەدەستدان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە بڕیاری لیژنەی وەزارەتی تەندروستی، یەکێک لە بڕیارەکانی داخستنی دەرگای سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان بوو.


س.س
Qaiwan
Qaiwan