کوردستانی
هەرێمی کوردستان کار بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان کار بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات، تەنانەت ئەگەر لە عیراقیش بکشێنەوە.
قاتیع روکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەوڵیکی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی کارە ستراتیژییەکانی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد "هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ مانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەنانەت گەر لە خاکی عیراقیش بکشێنەوە، ئەمەش وادەکات هەولێر و بەغدا دژ بەیەک بڕیاربدەن لەسەر مانەوەی ئەو هێزانە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا هیچ لایەنێک بە وردی نازانێت ژمارەی هێزە بیانییەکانی لە خاکی عیراقدا چەندە، بەڵام دانوستان و گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە لە نێوان بەغدا و واشنتۆندا بەردەوامە".
پەرلەمانی عیراق لە ساڵی رابردوودا بە بەشداری لایەنە شیعەکان، پڕۆژە بڕیاری دەکردنی هێزەکانی ئەمەریکای لە خاکی عیراق پەسەندکرد، بەبێ بەشداریکردنی لایەنە کوردییەکان و لایەنە سووننەکان، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان ترەمپ و بایدن، گۆرانکاری بەسەر ئەو پرسەدا هێنا.
س.س