عیراقی

سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ کازمی سەردانی ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ کازمی سەردانی ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی ویلایەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات.

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاوکات  ئەندامی هاوپەیمانیی هیوا، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە ئاماژەی بەوەکردووە "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ لەوانەش، رۆڵی سوپای ئەمەریکا لە جەنگەوە گۆڕاوە بۆ راهێنان و راوێژکردن، دوای ئەوەی بەرپرسیارێتی هێزە ئەمریکییەکانیش تەواو دەبێت سەربازگە و شوێنەکانی مانەوەیان رادەستی عیراقییەکان دەکەنەوە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە "لایەنی عیراقیش بەرپرسیارێتی پاراستنی دبلۆماتکارانی ئەمەریکای لە ئەستۆ گرتووە دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانیان پاشەکشە دەکەن، هەروەها گفتۆگۆ ستراتیژییەکانی نێوانیان گشتگیرە و لایەنەکانی وەبەرهێنان و ئابووریی ئاسایش دەگرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان