کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی دوو مووچەی توێژێک لە مانگی نیساندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایان کرد مانگی نیسان دوو مووچەیان پێبدرێت، لەسەر دوای ئەوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی دوو مووچە لە مانگی نیساندا بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی پێشنیازی داوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نەداوەتەوە".
باسی لەوەشکرد "بۆ دابەشکردن ئەو دوو مووچەیە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری خۆیکردووە، بڕیاری کۆتایش لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
س.س