عیراقی
سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمان کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
نووسینگەی عەدنان ئەسەدی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی نیسانی 2021 بڵاویکردەوە، عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە بوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، ئەمڕۆ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دواتر کۆچی دواییکرد.
ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها لەماوەی رابردوو بریکاری وەزیری ناوخۆی عیراق بوو.
س.س