کوردستانی
"حزبەکان بۆ ئەندامانی کۆمیسیۆن کەسانی سەربەخۆیان داناوە نەک سەربەخۆ"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئینستیویتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە راپۆرتێکدا رەخنە لە کاری کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی کوردستان-عیراق دەگرێت و باس لەوە دەکات، حزبە کوردییەکان لە دانانی ئەندامانی کۆمیسۆندا کەسانی سەربەخۆیان داناوە نەک سەربەخۆ، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو برگە و مادەیەیە کە باس لە سەربەخۆیی کۆمسیۆن دەکات.
لە بەشێکی دەیکەدا باس لەوەدەکات "كۆمسیۆن بودجەیەكی ساڵانەی سەربەخۆی دەبێ بەگوێرەی رێنمایی و رێسا پەیرەوكراوەكان دەبێ و لەلایەن ئەنجومەنەوە پێشنیاز دەكرێ بە راویژ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری و، پەرلەمان پەسەندی دەكات و دەخرێتە ناو بودجەی گشتی هەرێم، بەڵام بودجەی كۆمسیۆن لەژێر دەستی حكومەتەو دەبێت بۆ دابین كردنی چاوی لە وەزارەتی دارایی بێت، ئەمەش كاریگەریی لەسەر سەربەخۆییەكەی دەبێت، هەروەها کۆمیسیۆن لە کۆی ئەو 9 ئەندامەی کە هەیەتی، سەرجەمیان بەسەر حزبە سیاسییەکان دابەش بوونە و ئەمەش پێچەوانەی بێ لایەنی بوونە، هەروەها لەگەڵ ئەو برگەیەشدا ناگونجێت کە باس لەوە دەکات کە ئەندامان نابێت هیچ ئینتیمایەکیان بۆ پارتی سیاسی هەبێت لە کاتی ئەندامێتیدا، بەڵام وەک دەبینرێت بە پێچەوانەوەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی جێگەی سەرنجە بەپێی بڕیاری 31ی ساڵی 2014 ماوەی دەستبەکاربوونی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەسەرچووە و تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونی بۆ ئەم گرفتە نەکردووە، هەروەها بەپێی بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەم لە یاساکەدا لە ئێستادا وادەی یاسایی ئەندامێتی کۆمیسۆن بەسەرچووە و هیچ "شەرعییەتی نەماوە"، لەلایەکی دیکەشەوە، دەبێت نوێنەرایەتی پێکهاتەکان مسۆگەر بکرێت، بەڵام لەلایەن هەردوو حزبی سەرەکی کوردستانەوە پێشنیارکراون، پارتی تورکمان و یەکێتی ئاشووری".
ئینستیویتی پەی ئەنجامی گرفتەکانی بەم شیوەیەک باسکردووە:
1-لاوازی پەرلەمانی كوردستان لە پرۆسەی چاودێری و بەدواداچووندا كاریگەریی نەرێنی و خراپی لەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كردووە و زۆربەی ئیش و كارەكانی وەستاوەو وەك پێویست بەڕێوە ناچێت.
2-خودی پەرلەمان كە لایەنی یاسادانەر و چاودێریشە بەسەر جێبەجێكردنی یاساوە، كەچی خۆی پێشێلی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كردووە.
3-ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێیان وایە یاساكەیان نەگونجاوەو پێویستی بە گۆڕین و هەمواركردنەوە هەیە، هەرچەندە پرۆژەی هەمواریش هەیە بەلام پەرلەمان هەنگاوی بۆ نەناوە.
4-لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن چەند پۆستێك هەیە بەپێی یاسا بۆیان دەستنیشانكراوە بەلام پڕنەكراونەتەوە.
5- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن گرفتی كەمیی میلاكی فەرمانبەریان هەیەو پێویستە بۆیان دابمەزرێت.
6-ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و سەرۆكەكەی ماوەی یاساییان بەسەر چووە، شەرعیەتی یاساییان نەماوەو بەنایاسایی كارەكانیان رایی دەكەن.
7- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كە بەپێی یاسا لەرووی داراییەوە سەربەخۆیە، بەڵام لە پراكتیكدا هیچ سەربەخۆییەكی دارایی نیە، چاوی لە دەستی وەزارەتی داراییە ئەگەر موچەیان پێبدات، یاخود بڕێكی كەم بودجەیان بۆ دیاری بكات.
8- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە حیساب لەرووی كارگێڕییەوە سەربەخۆیە، كەچی سەربەخۆییان لێ زەوت كراوەو لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە دەستێخستنی بەردەوام لەكاروباریاندا هەیەو هەموو فەرمانبەرێكیش ئەگەر پشكپشكێنەو رەزامەندی ئەوانی لەسەرنەبێت بۆیان دانامەزرێت.
9-زۆرترین پێشێلكاری لە یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا كراوە، لەكاتێكدا خۆیان دامەزراوەیەكن بۆ چاودێری و رێگری لە پێشێلكاری دامەزراون، ئەمەش خەوشێكی گەورەیە بۆ خودی کۆمسیۆن و پەرلەمان و سیستەمی حوكمرانیی هەرێمی كوردستان.
10-هەرچەندە، بوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەتوانێ هەنگاوێكی باش و ئەرێنی بێت بۆ پێشخستنی بنەماكانی دیموكراسی و حوكمڕانیی شەفاف، بەڵام لە ڕاستیدا ئەزموونەكە لە هەرێمی كوردستان لە ڕووی پراكتیكییەوە نەیتوانیوە سەركەوتن بەدەست بهێنێ و لەژێر گوشار و كاریگەریی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و لایەنە سیاسییەكاندا بووە، ئەوەتا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نەیتوانیوە سەركەوتنی پێویست لە ئەرك و كارەكانیدا بەدەست بهێنێ و سەرۆك و ئەندامانی باڵای ئەم كۆمیسیۆنە بە سیستەمێكی پشكپشكێنە لە لایەن حزبە سیاسییەكانەوە دیاری دەكرێن.
11-وێڕای حەوت ساڵ تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، تا ئێستاش نەیتوانیوە تۆمارێكی دەنگدەرانی پاك و بێگەرد بۆ هەرێمی كوردستان ئامادە بكات، ئەو تۆمارەی هەیە سەدان هەزار ناوی مردوو و دووبارە و ساختە و كوردانی پارچەكانی دیکەی كوردستانی تیادایە كە بەپێی یاسا مافی دەنگدانیان نییە.
12-لەژێر سایەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا زۆرترین گزی و ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە، هەڵبژاردنی ساڵی 2018 ی پەرلەمانی كوردستان بە نمونە.
13-لە هەرێمی كوردستاندا دوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەیەو ئەمەش بارگرانییەكی دارایی دروستكردووە.
س.س