عیراقی

حکومەتی عیراق رێژەی هەژاری وڵاتەکەی دەکاتە دوو هێندە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق رێژەی هەژاری وڵاتەکەی دەکاتە دوو هێندە
مەودا میدیا-

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەیدا زیاد دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم کارەش بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار روودەدات.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت رێژەی هەژاری و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دینار باس لەوە دەکات "حکومەتی عیراق رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەیدا بەرێژەی 7% بۆ 14% بەرزدەکاتەوە، بەهۆی دابەزینی بەهای دراوەکەی بەرانبەر بە دۆلار، بەجۆرێک رێژەکە لە 207 ملیۆن کەسەوە بەرزدەبێتەوە بۆ 505 ملیۆن کەس".

لە ماوەی رابردوودا بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە 100 دۆلاری ئەمەریکی لە نێوان 120 هەزار دینار بۆ 125 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام حکومەتی عیراق بەمەبەستی پڕکردنەوەی قەرزەکانی بەهای دیناری بەرانبەر بە دۆلار دابەزاند، بە جۆرێک لەئێستادا لە نێوان 145 هەزار دینار بۆ 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan