کوردستانی
پۆلیسی راپەڕین زانیاری لەبارەی کوشتنی گەنجەکەی حاجیاوا دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسیان راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
شۆرش ئیسماعیل, وتەبێژی پۆلیسی راپەرین لە لێدوانێکد بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30خولەک، گەنجێک دەدرێتە بەر دەسرێژی گولـلە و دواتر گیانلەدەستدەدات، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانمان دوو کەسیان بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکرد، هەروەها لە شوێنی رووداوەکە قەوانێکی چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە بریاری دادوەر بەپێی مادەی 406 ئەو دوو کەسە پەیوەست بە رووداوەکە دەستگیرکراون و بە فەرمانی دادوەر راگیراون".
شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین گەنجێک بە ناوی "س، خ" تەمەن 33 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، ئەو کوڕە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
س.س