گێتی
ئێران هێرشیكردە سەر ئیسرائیل و چاوەڕوانی گرژی زیاتر دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە خاكی سوریاوە مووشەكێكی زەوی- ئاسمان ئاراستەی وڵاتەكەی كراوە و ئەوانیش وەڵامی پێویستیان داوەتەوە ئەمە بێ ئەوەی باس لە زیانەكانی ئەو هێرشە مووشەكییە بكات.
بەپێی بەیاننامەكەی سوپای ئیسرائیل هاتووە، لە سوریاوە مووشەکێکی زەوی- ئاسمان ئاراستەی خاکی وڵاتەکەی کراوە و لە ناوچەیەکی باشوور کەوتووەتە خوارەوە، لە بەرانبەریشدا سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکەیان خاپوور کردووە.
ماڵپەڕی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردووەتەوە بەیاننامەكەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە "پێش ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لە سوریاوە مووشەکێکی زەوی- ئاسمان ئاراستەی ناوچەی نەقەب کرا''.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش باسكراوە ''لە بەرانبەر ئەوەدا، سوپای ئیسرائیل سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکە و سەکۆی دیکەی هەڵدانی مووشەکی زەوی-ئاسمانیان لە خاکی سوریادا بۆردومان کردووە''.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان لە بەیاننامەکەدا، هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.
لەلایەكی دیكەوە و بەپێی چەندین سەرچاوەی رەسمی و ناڕەسمی ئیسرائیل راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئێران بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە تۆمەتبار دەكات و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات.
س.س