گێتی

چوار سیاسەتمەداری كورد لە باكووری كوردستان دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار سیاسەتمەداری كورد لە باكووری كوردستان دەستگیركران
مەودا میدیا-

لە پرۆسەیەكی لەناكاودا لە ویلایەتی هەكاری باكووری كوردستان، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە چوار سیاسەتمەداری كورد دەستگیركران و ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی دەستگیركردنی فراوانی سیاسەتمەدارانی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دێت كە ماوەی چەند ساڵێك حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدان "ئەكەپە" دەستیپێكردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2021 پۆلیسی توركیا پرۆسەیەكی دەستگیركردنی سیاسەتوانی هەدەپەی ئەنجامدا و بەپێی زانیارییەكان هەریەكە لە "سەروەت تنچ، سەرۆكی پێشووی شارەوانی شۆكۆرچا، محەمەد كانار، فارس چاتین و هاجەر یانار كە سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان بوون" دەستگیركراون.

بەپێی ماڵپەڕی زەمانی توركی "دەستگیركراوەكان بۆ بەڕێوەبەرێتی ئاسایش لەو شارۆچكەیە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان گوزراونەتەوە".

جێگەی ئاماژەیە حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدان كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتیی دەكات لێكۆڵینەوەی نوێی لەسەر رووداوەكانی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ 108 ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان دەستپێكردووەتەوە و لەو رێگەیەوە فشارە سیاسییە و سەربازییەكانی بۆ سەر هەدەپە بەردەوامی پێدەدات.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان