کوردستانی
شه‌ڕ له قامیشلۆ به‌رده‌وامه و دوو منداڵ بوونه قوربانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه شه‌ڕ له شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان به‌ردوامى هه‌یه، ئه‌مڕۆش به‌هۆى شه‌ڕ و پێكادانه‌كانه‌وه منداڵێك كوژرا و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، "لە ئەنجامی هێرشی چه‌كدارانى به‌رگرى نیشتمانى سوریا، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەحمەد حەمودی تەمەن 10 ساڵ و مەحمود مەحمودی، لە گەڕەکی وەحدە لە باشووری قامشلۆ بە سەختی بریندار کران و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خەبات کران لە قامشلۆ".
ئاشكراشیكردووه "بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شەهید خەبات، مەحمود مەحمودی، ژیانی خۆی لەدەستدا و دۆخی منداڵەکەی دیکە ناجێگرە، تاوه‌كو ئێستاش شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامە".
شەوی چوارشەممه لە فەلەکەی وەحدە لە شاری قامشلۆ، چه‌كدارانى به‌رگرى نیشتمانى سەر بە رژیمی سوریا، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، له‌وكاته‌شه‌وه شه‌ڕ به‌رده‌وامى هه‌یه.
هـ.ع