کوردستانی

ناسا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناسا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسى ناساى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ (مه‌ریخ)، ده‌ستیكرد به‌ به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین كه‌ بۆ ئه‌و ئاسمانگه‌رانه‌ به‌كاردێت ده‌چنه‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتی توانرا ئۆکسجینی پاک لەسەر هەسارەیەکی دیکە بەرهه‌م بهێنرێت کە دەشێت بۆ هەناسەدانی مرۆڤ بەکاربهێنرێت.

ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکا ناسا، رایگەیاند "ئەو ئامێرەی رەوانەی مەریخی کردووە قەبارەکەی هێندەی کارتۆنێکی 30 سانتیمەتر بە 30 سانتیمەترە، و ناوی لێناوە مۆکسی MOXIE ، سەرکەوتووانە لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی سەر مەریخ 5.4 گرام ئۆکسجینی بەرهەمهێناوە کە بەسە بۆ هەناسەدانی ئاسمانگەرێک بۆ ماوەی 10 خولەک".

ناسا راشیگه‌یاند "ئەم ئامێری مۆکسیـیە بە کەشتی پـرسەڤێرنس لە 18 ی مانگی دوو گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ، وەک بەشێک لە پلانی داهاتووی ناسا بۆ بەرهەمهێنانی بڕی زۆرتری ئۆکسجین و بە ئامێری گەورەتر لەسەر مەریخ".

بەم ئەنجامە زاناکان لە ناسا دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بە ناردنی ئامێرێکی گەورەی هاوشێوەی مۆکسی بۆ سەر مەریخ، بڕی ئەو ئۆکسجینە دابینبکرێت کە پـێویستە بۆ هەناسەدانی ژمارەیەک ئاسمانگەر لەو هەسارە کە بە دەیان ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویـیەوە دوورە.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال