کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن تۆمارده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن تۆمارده‌كات

مه‌ودا میدیا-

له‌ وه‌ڵامى كه‌ناڵێكى عیراقى كه‌ وتبووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى موسادى ئیسرائیلى له‌ هه‌رێمى كوردستان بنكه‌ى هه‌یه‌، حكومه‌تى هه‌رێم سكاڵا له‌ دژى ئه‌و كه‌ناڵه‌ تۆمارده‌كات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمى كوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا ده‌ڵێت "كه‌ناڵى ئافاقی عیراقی ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە کە بارەگای موساد لە هەولێر بوونی هەیە، لێرەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە کە ئەمە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و مەبەست لێی بەلاڕێدابردنی خەڵک و زڕاندنی ناوی هەرێمی کوردستانە".

ده‌شڵێت "پێشتر و لەئێستاشدا دووپاتیدەکەینەوە کە ئیسرائیل و بنکەی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان نییە".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بڕیارمانداوە سکاڵا لەسەر کەناڵی ناوبراو تۆماربکەین بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کەناڵەکەوە،  داوا لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنن بۆ پشکنینی ئەو شوێنەی کە دەوترێت بنکە و بارەگای ئیسرائیلی لێیە،  تا ئەم تۆمەتە هەڵە و مەترسیدارەی کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کۆتایی پێبهێندرێت، ئەمە بە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی وڵاتەکە ناودەبەین".

له‌ ماوه‌ى رۆژانى پێشوودا ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ئیسرائیلییان كردووه‌ته‌ ئامانج، هه‌ر ئه‌وكات حكومه‌تى هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ بنكه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan