کوردستانی

كه‌مال كه‌ركوكى: ده‌ست هه‌ڵناگرین له‌ كه‌ركوك

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌مال كه‌ركوكى: ده‌ست هه‌ڵناگرین له‌ كه‌ركوك

مه‌ودا میدیا-

كه‌مال كه‌ركوكى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ده‌ست له‌ كه‌ركوك هه‌ڵناگرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك پارتى چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه‌.

كه‌مال كه‌ركوكى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، رایگه‌یاند "ئێمە دەست هەڵناگرین لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، پێویستە دۆخی ئەو ناوچانە بگەڕێندرێنەوە بۆ دۆخی سروشتیی خۆیان لەسەر بنەمای پێکەوەژیان بۆ ناسنامە کوردستانییەکەیان، چونکە ماددەی 140 تەنها بۆ ئیدارەدانی شارەکەیە نەک بۆ خاکەکەی".

راشیگه‌یاند "پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەك مەرجی هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکوک کە بریتین لە دوورخستنەوەی هێزە سەربازی و میلیشیایییەکان لەناو شاری کەرکوک و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری شار بۆ پاراستنی لە هەر هەڕەشەیەك، تەسلیمکردنی دۆسیەی ئەمنی ناوشار بۆ پۆلیسی شارەکە کە لە پێکهاتە جیاکان پێکدێت، گەڕانەوەی پارتی بۆ بارەگاکانی خۆی بە شێوەیەکی ئازاد و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، گەڕاندنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی کورد و دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی نوێی کورد بۆ شارەکە".

کەمال کەرکووکی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "راکان جبووری، پارێزگارێکی ناشەرعیی  کەرکوکە و بە شێوەیەکی شۆڤێنیانە مامەڵە لەگەڵ کوردی ئەو شارە دەکات، ئەم مامەڵەکردنەشی بە بەرنامەیە و پشتگیریی ناوخۆ و دەرەکی و بە مەبەستی تێکدانی دیموگرافیای ئەو شارە دەکات، ئەو بابەتە بووەتە کێشەیەکی سیاسی".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan