کوردستانی
له قامیشلۆ شه‌ڕ به سه‌ختى به‌رده‌وامه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له شارى قامیشلۆ له رۆژئاواى كوردستان، شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانى به‌رگرى نیشتمانى سوریا و ئاسایشى ناوخۆ، بۆ سێیه‌م رۆژ به‌رده‌وامى هه‌یه و چه‌ندین هاوڵاتى مه‌ده‌نیش به‌هۆى شه‌ڕه‌كانه‌وه بوونه‌ته قوربانى.
ئاژانسى هه‌واڵى فورات نیوز، بڵاویكرده‌وه "ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى نیسانى 2021، لە شاری قامیشلۆ لە گەڕەکی تەی لە کاتژمێر شه‌شى به‌یانییه‌وه لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و چەکدارانی به‌رگرى نیشتمانى سەر بە رژیمی سوریا شەڕ دەستیپێکردووە و بە سه‌ختى بەردەوامە".
ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكردووه "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ زۆربەی گەڕەکەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە".
رۆژى 20ی نیسان هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانى سوریا، هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەو هۆیەوە شەڕ روویدا، به‌هۆى شه‌ڕه‌كه‌وه لە یەکەم رۆژی هێرشەکەدا ئەندامێکی ئاسایشى قامیشلۆ شەهید بوو، رۆژی 22ی نیسانیش منداڵێک شەهیدکرا و ٣ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون، هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینى هاوڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى به ته‌مه‌ن به‌هۆى شه‌ڕه‌كه‌وه كوژراوه.
هـ.ع