کوردستانی
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینیەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بابەتی فڕێدان و دڕاندنی قورئان لە هەولێر هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، ئەو کارە ئەوپەری کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆ دەرکەوت بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کە ئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە".
دەشڵێت "لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە".
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، جەختدەکاتەوە لە مامەڵەی یاسایی و بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن.
ه.ع