کوردستانی

وشکەساڵی زیانێکی زۆری بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گەرمیان گەیاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وشکەساڵی زیانێکی زۆری بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گەرمیان گەیاندووە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەهۆی کەم بارانییەوە ئەمساڵ 160 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و هەزاران سەر ئاژەڵ زیانی بەرکەوتووە.

شادیە حسێن، بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، رایگەیاند "بەھۆی کەمی رێژەی باران بارین لەسنوری ئیدارەی گەرمیان سەد و شەست ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە گەرمیان توشی زیان بووە".

راشیگەیاند "لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 611 ھەزار سەر مەڕ و 134 ھەزار بزن و 10 ھەزار رەشەوڵاخ و ھەزار گامێشمان ھەیە، کەمی باران بارین کاریگەری راستەوخۆی ھەبووە لەسەریان".

بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەوەشی خستەروو "بۆ چارەسەرکردنی گرفتی وشکەساڵی راپۆرتی خۆمان ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە و داوامان کردووە کە پێویستە بۆ گەرمیان بودجەی تایبەت دابنرێت، هەروەها داواشمان کردووە بۆ وەرزی  دووەمی چاندن، بنەتۆ و بۆ ئەو جوتیارانە دابین بکرێ کە بەھۆی وشکەساڵییەوە زەرەرمەندبوون".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan