عیراقی
رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر چەند لایەنێکی سیاسیی بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمەتبار دەکات کە بڕیارە مانگی 10ی 2021 ئەنجام بدرێت، هەروەها هۆشداری لە هێرشکردنە سەر گروپەکانی هاوپەیمانان دەدات.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە توتێتێکدا باس لەوە دەکات "چەند لایەنێکی سیاسیی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن، لە رێگەی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی عیراق، بەهۆی هێرشکردنە سەر گروپەکانی هاوپەیمانان و هێزە چەکدارە بیانییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی لە عیراق روودەدا پەیوەندی بە کێشەی دەرەکی نێوان و سووریا و ئیسرائیلەوە هەیە و دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی وڵات تێکبدەن، هەروەها بیانوو بدەن بە دەستەوە، بۆ مانەوەی هێزە چەکدارە بیانییەکان".
س.س