کوردستانی
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان مەرجدار کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نووسراوێکی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەکی نوێیان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکردووە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لە نووسراوێکدا چەند رێنماییەکی نوێیان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکر، بەپێی رێنماییەکان بێت دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، کەموکوڕیان نەبێت، بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

-ژێرئاو کەوتوو، سووتاو، بڕاوە نەبێت.
-شانسی بڕاوە پا لەحیم کراو نەبێت.
-توکمەی دەرگا یان سەری بڕاوە نەبێت.
-هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر کار بکات.
لە خاڵێکی دیکەی رێنماییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، 10 جۆر ئۆتۆمبێل رێگەپێدراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن، ئەوانیش "BMW, JEEP, رانجرۆڤەر، مارسیدس، فۆڕد، تویوتا، فۆلکس واگن، نیسان، ئۆدی، شۆفرێلت".
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرێت بە مەبەستی چاککردنەوە، بە مەرجێک جۆری لێدراوەکە بەپێی رێنمایی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ی هەموارکراو بێت، نابێ پێش چاککردنەوەنەوەیان ئەو ئۆتۆمبێلانە بچنە سەر شەقامەکان، بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.
س.س
س.س