گێتی
بایدن بڕیارێک لە دژی ئەردۆغان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بڕیارێک دژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەدات و پێی راگەیاندووە دان بە کۆمەڵکوژییەکەدا دەنێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان دەنێت لەلایەن وڵاتی تورکیاوە، لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، سبەینێ هەڵوێستی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە رادەگەیەنن.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ١٠٦ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن وڵاتی تورکیاوە دژی گەلی ئەرمەنەکان ئەنجامدراوە، حکومەتی تورکیا دژی ئەوە بووە ئەو بابەتە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت و پێشبینی دەکرێت بڕیارەکەی بایدن گرژی بخاتە نێوان ئەو دوو وڵاتەوە.
پ.ح