کوردستانی

سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە مەسرور بارزانی پەنا بۆ ئەمەریکا دەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە مەسرور بارزانی پەنا بۆ ئەمەریکا دەبات
مەودا میدیا-
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات هاوکارییان بکات، هەروەها داوای کردووە دۆخی ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.
 
لە نووسراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، داوای هاوکاری کردووە، هەروەها داوای کردووە دۆخی ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.
 
لە بەشێکی دیکەی نووسراوکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بارزانی داوای لە ئەمەریکا کردووە پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە بواری تەکنیکی و سەرمایەگوزاری بەتایبەت هەردوو بواری بانکی و وەبەرهێنان.
 
پاش ئەوەی پرۆژە  یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندکرا، حکمومەتی هەرێمی کوردستان چاوەروانی جێبەجێکردنی پرۆژە یاساکەیە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال