کوردستانی

کاتی کۆتایی هاتنی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی کۆتایی هاتنی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان  بەم  نزیکانە دێتە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات هەر کاتێک بەغدا پشکی هەرێمی کوردستانی نارد دەبێت لێبڕینی مووچە کۆتایی پێبێت.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی ئامادەکردووە و پەسەندی کردووە، بەم  نزیکانە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت".

باسی لەوەشکرد "وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاریمان کردووە، بۆئەوەی بەداوداچوون ببۆ پرۆژەکە بکەین لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پەرلەمانی کوردستان هەوڵدەدات لە زووترین کاتدا پرۆژە یاساکە پەسەندبکات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچەوە وتی "هەر کاتێک بەغدا پشکی هەرێمی کوردستانی نارد دەبێت لێبڕینی مووچە کۆتایی پێبێت، ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستانیش پەسەند نەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال