عیراقی

عیراق بڕێکی دیکەی ڤاکسینی ڤایزەر دەکڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق  بڕێکی دیکەی ڤاکسینی ڤایزەر دەکڕێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رێککەوتنیکی لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر دەکات و نزیکەی 5 ملیۆن ڤاکسینی  دیکەی ڤایزەر دەکڕێت،  روونیشی دەکاتەوە  پشکی هەرێمی کوردستانی لەو رێژە ڤاکسینەدا دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 لە راگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکات، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عیراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر ئەنجامداوە و بڕیارە 4 ملیۆن و 500 هەزار ڤاکسینی لێ دەکڕێت، کە لەو بڕەشدا پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڕێکی زۆری ڤاکسینی لە هەمان کۆمپانیا کڕی و رێژەیەکی  ئەو ڤاکسینەی بەکارهێنا، کە بە هەمان شێوە پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێناردبوو.

پ. ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب