کوردستانی

قایمقامییەتی سلێمانی؛ ئاماری شوێنە سزادراوەکانی ئاشكراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی سلێمانی؛ ئاماری شوێنە سزادراوەکانی ئاشكراکرد
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونەکانیان لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا توانیویانە 211 شوێن سزا بدەن و 34 تۆن خۆراک لە ناوبەرن بەهۆی پابەندنەبوونییان بە رێنماییەکان.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کار و چالاکییەکانی 10 رۆژی رابردووی لیژنە هاوبەشەکانی بە داتا خستەڕوو، بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لە کۆی دوو هەزار و 814 شوێن، 211 شوێنیان سزاداوە بەهۆی پابەندنەبوونییان بە رێنماییە تەندروستییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا 34 شوێنی دیکەیان داخستووە و پێنج شوێنیشیان داوەتە دادگا، هاوکات 34 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوویان لەناوبردووە و بڕی نزیکەی 16 ملیۆن  دینار غەرامەیان نووسیوە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan