کوردستانی

تورکیا ئۆپەراسیۆنی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا ئۆپەراسیۆنی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد
مەودا میدیا-
 
سوپای تورکیا بەشێوەی ئاسمانی و زەمینی بۆ رۆژی دووەم، هێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکردووەتەوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر سەربازیی لە چیاکانی ناوچەی ئاڤاشین جێگیرکردووە.
 
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ رۆژی دووەم هێرشی ئاسمانی و زەمینیان بۆ سەر ناوچەکانی قەڵا بیدەوێ و کنیانیش و گەلێی نێروە لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکردووەتەوە، پاش ئەوەی شەوی رابردوو ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینیان بۆردومان کرد.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا هێزێکی زۆری  سەربازیی لە چیاکانی ناوچەی ئاڤاشین جێگیرکردووە و هاوکات بە قوڵایی نۆ کیلۆمەتر لە سنووری کانی ماسییەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
 
 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال