عیراقی

حکومەتی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
مەودا میدیا- 

بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبەوە کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، حکومەتی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی سەرانسەری راگەیاند، هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقیش ئاماژەی  بەوەشکرد ئەم جۆرە رووداوانە بەڵگەن بۆ کەمتەرخەمی.

حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە زیاتر لە 23 کەس گیانیان لەدەستدا و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون، رایگەیاند "سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنین بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە کۆرۆنا لەسەر تاسەری وڵات".

هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "ئەم جۆرە رووداوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیکردن هەیە و دەبێت دەستبەجێ هەموو لێکۆڵینەوەکان دەست پپێبکەن، هەریەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و ئاسایش و بەشی چاککردنەوە و وەرشەی نەخۆشخانەکە و هەر کەسێک پەیوەندیی بە روداوەکەوە هەبێت و دەرکەوێت کەمتەرخەمی کردووە لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و ئەنجامەکەشی ئاشکرا بکرێت و  ئەوانەی کەمتەرخەمیانکردووە سزا بدرێن".

باسی لەوەشکردووە "نابێت هیچ کەس بڵێت ئەمە شۆڕتی کارەبا بووە، ئەمە شەرمەزارییە، لە مەودوا هەر فەرمانگەیەک بە شۆڕتی کارەبا ئاگر بکەوێتەوە سەرجەم کارمەندەکانی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، هەروەها کەمترخەمی کردن و پشتگوێخستن لەم جۆرە کارانە هەڵەنیە، بەڵکو تاوانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان