کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات و ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەشدەکات.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەت ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەت، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، لیوای نەوت، رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی سەجەم وەزارەتەکان کردووە بە لێبڕنی %21 و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
پ.ح
بیروڕا



